بەکارهێنانی دەستەواژەی هاوڕەگەزخوازى لە عێراق قەدەخە دەکرێت

10-08-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن هاوڕەگەزخواز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق بڕیاری دا، سێ دەستەواژە لەلایەن راگەیاندنەکان و کۆمپانیاکانى تەلەفۆن و ئینتەرنێت بەکارنەهێندرێن و بانگەشەیان بۆ نەکرێت، لەوانە "هاوڕەگەزخوازى" و لەبرى ئەوە، "لادانى سێکسی" بەکاربھێندرێت.
 
کۆمیسیۆنى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق لە نووسراوێکدا چەند بڕیارێکى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى ئەو کۆمیسیۆنەى ئاراستەى لایەنە پەیوەندارەکان کردووە، بەوەى نابێت چیدی چەند وشە و دەستەواژەیەک بەکاربهێندرێن لەوانە (جۆرى کۆمەڵایەتى، جێندەر و هاوڕەگەزخوازى) و، ئەو بڕیارەشى گەڕاندووەتەوە بۆ پاراستنى کۆمەڵگە و بەها رەسەنەکانى لەو دەستەواژانەى ئاماژەکانى پێچەوانەى ئاکارى گشتین.
   
کۆمیسیۆنى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق داواى لە کەناڵەکانى راگەیاندن و کۆمپانیان کردووە، رێگریبکەن لە برەودان و بانگەشەکردن بۆ ئەو جۆرە دەستەواژانە لە راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەبرى  وشەى "هاوڕەگەزخوازى" وشەى "لادانى سێکسى" بەکاربهێنن.
 
ئەو کۆمیسیۆنە بڕیاری داوە رێگری لە کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانى تەلەفۆن و خزمەتگوزاریى ئینتەرنێت بکات، بانگەشە بۆ ئەو جۆرە  دەستەواژانە بکەن و بەکارهێنانى لە بەرنامە و ئەپڵیکەیشنەکانیاندا قەدەخە بکرێت.
 
باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق بە ئاژانسى رۆیتەرزى گوتووە "هێشتا سزامان بۆ بەکارهێنانی وشەی هاوڕەگەزخوازى دیاری نەکردووە، بەڵام دەکرێت سزای مادی بێت.''
 
رۆژی 17ـی تەمموزى 2023،  فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا لە پەرلەمانى عێراق کە نوورى مالیکى سەرۆکایەتیی دەکات، پڕۆژەیاسایەکى پێشکێشی پەرلەمان کرد بۆ بە تاوانناساندنى هاوڕگەزخوازى.
 
پێشکێشکردنى ئەو پڕۆژەیاسایە لەدواى زنجیرەیەک خۆپێشاندانى لایەنگرانى موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى سەدر لەدژى هاوڕەگەزخوازى هات، کە داوایان دەکرد بە تاوان بناسێندرێت.     

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بازگەی شێراوە لە رێگەی هەولێر بە ئاراستەی کەرکووک.

میقداد میری: سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێ

میقداد میری، گوتەبێژى لیژنەى باڵاى ئەمنیى سەرژمێریى گشتیى دانیشتووان رایگەیاند، سبەی هەینی قەدەخەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەنێو شارەکاندا هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.