عێراق
سزادانەکە بە تاوانى کارکردنە لەگەڵ رێکخراوى داعش و هێشتنەوەی ژنان و کچانى کوردی ئێزدىە لە ماڵەکەیدا.
رووداو دیجیتاڵ
دادگەى تاوانەکانى کەرخ، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادى بە لە سێدارەدان سزادا، ئەوەش بە تاوانى کارکردن لەگەڵ رێکخراوى داعش و هێشتنەوەی ژنان و کچانى کوردی ئێزدى لە ماڵەکەیدا.
بەگوێرەى راگەیێندراوى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ى حوزەیران، دادگەکە سزاى هاوژینەکەی ئەبوبەکر بەغدادى داوە.
ئەو ئەنجوومەنە دەڵێت، "تاوانى هاوژینەکەی ئەبوبەکر بەغدادى کارکردن بووە لەگەڵ رێکخراوى داعش".
یەکێکى دیکە لەو تاوانانەى بەهۆیەوە هاوژینەکەی ئەبوبەکر بەغدادى سزادراوە هێشتنەوەی ژنان و کچانى کوردی ئێزدی بووە لە ماڵەکەى و رێگەگرتن لێیان بووە لەوەی بچنە دەرەوە، دواى رفاندنیان لە قەزاى شنگال.
سزاى لەسێدارەدانى هاوژینەکەی ئەبوبەکر بەغدادى لەسەر بنەماى هەردوو یاسایى بنبڕکردنى تیرۆر و یاسای کچانى رزگاربووى ئێزدى بووە.
ئەسما محەممەد، هاوژینی یەکەمى ئەبوبەکر بەغدادی، بەناو خەلیفەی پێشووى رێکخراوى داعشە کە بە "ئوم حوزەیفە" ناسراوە.
ئەبوبەکر بەغدادى لە ساڵى 1999 ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئەسما محەممەد پێکهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ