رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد بکات، زیادکردنە دەگاتە 150 هەزار دینار.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، (10-06-2024)دا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکارانی پەسندکرد.
بەگوێرەی بڕیارەکە زیادکردنە لە 150 دینار زیاتر نابێ، بۆ ئەوانەیە کە مووچەی خانەنشینیان لە 700 هەزار دینار زیاتر نییە.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: زیادکردنە لە 87 هەزار دەستپێدەکات، تاوەکو دەگاتە 150 هەزار دینار، ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە کە دەستبەر کراون.
ئەسەدی دەڵێ، بەم شێوەیە کەمترین مووچە کە 350 هەزار دینارە، دەبێتە 500 هەزار دینار.
مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، پەرلەمانی عێراق یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتیی کرێکارانی ژمارە 18ـی ساڵی 2023پەسندکرد، کە 109 مادەیە.
بەپێی بڕگەی یەکی مادەی 73ـی یاساکە، سەرچاوەکانی دڵنیایی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە 5٪ـی ئەو بڕە دەبڕێت کە مووچەی کرێکارە، وڵاتیش رێژەی 15٪ـی دەخاتە سەر.
13ـ05-2024 رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڕیای ژمارە یەکی ساڵی 2024ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڵاوکردەوە کە دیاریکردنی بەشداریی ئەو کەسانەیە کە لە دڵنیاییەکە بەشدار دەبن.
رۆژی 21-05-2024، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: "دڵنیایی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە چووە بواری جێبەجێکردەوە دوای ئەوەی لەم مانگەدا لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوکرایەوە."
بە گوتەی وەزیر، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە یاسای پێشتر پشکیان نەبووە و سوودمەند نەبوون، بەڵام "بۆ لەمەودوا مووچەی خانەنشینیان دەبێت، حکومەت 15٪ـی پارەی مانگانەی کرێکاران دەدات، واتە سێ هێندەی ئەو پارەیەی کرێکارەکە خۆی بۆ دڵنیاییکردنی خۆی دەیدات، کە پێیدەگوترێت خانەنشینیی ئارەزوومەندانە."
بەپێی رێنماییەکەی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، کرێکاران لە عێراق بەمشێوەیە دەتوانن بەشداربن لە دڵنیاییەکە لە رێگەی ئەم بڕە پارانەوە کە مانگانە دەیدەن:
- گرووپی یەکەم:
کرێ: 350 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 17 هەزار و 500 دینار
- گرووپی دووەم:
کرێ: 455 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 22 هەزار و 750 دینار
- گرووپی سێیەم:
کرێ: 560 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 28 هەزار دینار
- گرووپی چوارەم:
کرێ: 665 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 32 هەزار و 250 دینار
- گرووپی پێنجەم:
کرێ: 770 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 38 هەزار و 500 دینار
- گرووپی شەشەم:
کرێ: 875 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 43 هەزار و 750 دینار
- گرووپی حەوتەم:
کرێ: 980 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 49 هەزار دینار
- گرووپی هەشتەم:
کرێ: ملیۆنێک و 85 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 59 هەزار و 500 دینار
- گرووپی نۆیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 190 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 59 هەزار و 500 دینار
- گرووپی دەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 295 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 64 هەزار و 750 دینار
- گرووپی یازدەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 400 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 70 هەزار دینار
- گرووپی دوازدەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 505 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 75 هەزار و 250 دینار
- گرووپی سێزدەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 610 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 80 هەزار و 500 دینار
- گرووپی چواردەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 715 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 85 هەزار و 750 دینار
- گرووپی پازدەیەم:
کرێ: ملیۆنێک و 750 هەزار دینار
پارەی خانەنشینی: 87 هەزار و 500 دینار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ