رووداو دیجیتاڵ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لە پەیجی فەیسبووکی فەرمیی بافڵ تاڵەبانی بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا "باس لە دوایین پێشهات و رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان کرایەوە."
لە کۆبوونەوەکەدا "چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد رێگەنەدات ململانێ سیاسییەکان ببنە بەربەست لەبەردەم ناردنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سودانی "ئاماژەیان بە جێبەجێکردنی دەستوور کرد و جەختیان لە خزمەتکردنی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ