16 ئۆتۆمبێلی تاهۆ بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکڕدرێت

10-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

16 ئۆتۆمبێل بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکڕدرێت، ئەندامێکی ئەنجوومەنیش رەتیدەکاتەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە نەدرێتە ئەو ئەندامانەی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنیان کردووە.
 
پەروین فاتح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، گرێبەستی کڕینی 16 ئۆتۆمبێلی جۆری تاهۆی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن، بەمەبەستی راییکردنی کاروباری رۆژانەی ئەندامانی ئەنجوومەن.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەن کە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە رەتیکردەوە، ئۆتۆمبێل نەدرێتە ئەو ئەندامانەی کە تاوەکو ئێستا بایکۆتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان کردووە.
 
پەروین فاتیح گوتی: "تاوەکو ئێستا 7 ئۆتۆمبێل گەیشتوون و دراونەتە 7 ئەندامی ئەنجوومەن، تەنانەت ئەحمەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەن و هۆشیار هیجیران کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەن لە فراکسیۆنی یەکێتیی ئۆتۆمبێلیان وەرنەگرتووە."
 
بەگوتەی پەروین فاتح، بڕیارە بەم نزیکانە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە بگات و بدرێتە سەرجەم ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک. دوای تەواوبوونی ئەم خولەی ئەنجوومەنی پارێزگا، پێویستە ئۆتۆمبێلەکان رادەست بکەنەوە.
 
گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێلەکان بەهاکەی دوو ملیار و 624 ملیۆن دینارە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر دادگاییکردنی کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق دروستبووە.

دادگاییکردنێک کێشە دەخاتە نێوان دژە تیرۆری عێراق و سەندیکای پارێزەران

لەسەر رێکارەکانی دادگاییکردنی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دادگەی سەربازی، کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو دەزگایە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و لە دوو رۆژدا سێ راگەیێنراو و روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەردەکەن.