هەڵەبجە فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەخات؛ بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکەن

10-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەن.
 
بەگوێرەی کارنامەکە، بڕیارە کاژێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025) پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە. بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تەنیا یەک بڕگەیە؛ گفتوگۆکردن لەسەر داواکاریی مامۆستایان.
 
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نوێنەری هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکهەڵوێستن و بڕیاریان داوە، تاوەکو دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەی کار، بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەن.
 
ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەختی لەوە کردەوە، رازی نابن دەنگدان بە پڕۆژەیاسای هەڵەبجە، بە هیچ پرۆژەیاسایێکی دیکە ببەسترێتەوە.
 
پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی ماوە.
 
بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، زیاتر لە 120 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراونەتەوە و دراوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان. 
 
چەند جارێک پڕۆژەکە خراوەتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هەندێک لایەنە سوننە و شیعەکان، دەنگی لەسەر نادرێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەخانەی بەغدا

سزاکانی سەر هێڵی ئاسمانیی عێراق درێژکرانەوە

ئەمڕۆ یەکەم گەشتی فڕۆکە لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە دەگاتە بەغدا. راوێژکارێکی سوودانیش دەڵێت، سزاکانی ئەورووپاش لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق بۆ شەس مانگی دیکە درێژکراونەتەوە.