ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە لێکۆڵینەوە لە کڕینی کۆندۆم و ڤازلین دەکات

10-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای بڵاوبوونەوەی دوو نووسراوی کڕینی کۆندۆم و ڤازلین بە بڕی 50 ملیۆن دینار لەلایەن بەرێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیوانییە، ئەنجوومەنی پارێزگاکە لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە پێکهێنا.
 
فارس وەناس، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە دەڵێت، "بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت ئەو پێداویستییانەیان نەکڕیوە و نووسراوەکان ساختەن."
 
بەپێی دوو نووسراو، رۆژی 13ـی ئابی ساڵی 2023 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دیوانییە بایی 50 ملیۆن دینار کۆندۆم و ڤازلینی کڕیوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو دوو پێداویستییەمان نەکڕیوە و نووسراوەکان ساختەن."
 
بە گوێرەی دوو نووسراوەکە، کە تەندروستیی دیوانییە دەڵێت "ساختەن" بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیوانییە بە بەهای 30 ملیۆن دینار 1500 کۆندۆم و بە بەهای 20 ملیۆن دینار پێنج هەزار ڤازلینی کڕیوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە ئەو نووسراوە ساختانەیان بڵاوکردوونەتەوە.
 
بۆ دەرخستنی راستییەکان و سەلماندنی راگەیێندراوەکەی تەندروستیی دیوانییە، ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە لێژنەیەکی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی لێژنەی تەندروستی پێکهێناوە بۆ ئەوەی لە "نووسراوە ساختەکان" بکۆڵنەوە.
 
فارس وەناس، جێگری پارێزگای دیوانییە، لەبارەی نووسراوەکە بە رووداوی گوت، " تەندروستیی پارێزگاکە دەڵێت نووسراوەکان ساختەن، دەبێت لە رێگەی لێژنەیەکەوە راستییەکان بخرێتەڕوو."
 
بڵاوبوونەوەی ئەو نووسراوە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیوانییە داوای لە فەرمانگەی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە سەردانیان بکەن بۆ نیشاندانی ساختەبوونی نووسراوەکان، سەرباری ئەوەش بە مافی خۆی زانیوە سکاڵا لەسەر ئەو کەسانەدا بکات کە "نووسراوی ساختە" بڵاودەکەنەوە، دەشڵێت، "هەڵمەتەکە بۆ لەکەدارکردنمانە."
 
لە نووسراوکاندا هەموو وردەکارییەکانی نرخی کڕین و ژمارە و ئەو شوێنەشی تێدا روونکراوەتەوە کە گوایە کەرەستەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە کڕیوە، واژۆی دەرمانسازێکیش لەسەر نووسراوەکە هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت