"ئەنجامدەرێکی" کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیرکرا

10-04-2019
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن داعش سپایکە فەللوجە
A+ A-
رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "ئەنجامدەرانی" کۆمەڵکوژی سپایکەری راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4/2019، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی سەر بە بەوەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لیوای 41ی فرقەی 10ی سوپای عێراق، لە ژێر رۆشنایی زانیاری ورد، لە نزیک فەرمانگەی هاتووچۆی فەللوجە، یەکێک لە "ئەنجامدەرانی" کۆمەڵکوژی سپایکەر-یان لە بۆسەیەکدا دەستگیرکردووە. 

لە 12 ی حوزەیرانی 2014 زیاتر لە 1200 قوتابی سەربازگەی سپایکەر (لە پارێزگای سەلاحەددین) کە زۆربەیان شیعە مەزهەب بوون، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە