رووداو دیجیتاڵ
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات دەستبەجێ هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و دەڵێت، قبووڵی ناکەن عێراق لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیی هەبێت.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دەنگۆ هەیە کە بەنیازن باڵیۆزێکی ئیسرائیلی بنێرنە عێراق و دەشڵێت، رێگە نادەن شتی لەو جۆرە رووبدات "ئەگەر خوێنمان بۆی رشتبێت".
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە پەرلەمان و بەرپرسە سیاسییەکان دەکات دژی هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە بوەستنەوە و ئاماژەی بەوەش کرد "بەبۆنەی دەستبەکاربوونی سەرۆکێکی نوێ لە ئەمریکا، بایدن، لەسەر داگیرکەرە، کە دەڵێم داگیرکەر واتە هێشتا وەکو داگیرکەر ماوەتەوە، دەبێت بە خێرایی و بە رێگەیەکی دیپلۆماسی و پەرلەمانی بکشێنەوە بۆئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی".
سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و عێراق، سەدر ئاماژەی بەوە کردووە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ زایۆنیزمی دووژمن نزیکە لەوەی رووبدات و دەگوترێت تەنانەت ئامادەکاری دەکرێت بۆ دیاریکردنی باڵیۆزێکی ئیسرائیلی. ئەگەر ئازایە با بێت. ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان قەدەخەیە و پێشوازیی لێناکەین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ