تەرمی شەش چەکداری داعش لە زنجیرە چیای حەمرین دۆزرانەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ساڵح قادر @salihqadr
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی دژەتیرۆر بۆ هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زنجیرە چیای حەمرین، تەرمی شەش چەکداری داعش دۆزرانەوە کە یەکێکیان جێگری والیی کەرکووکی رێکخراوی داعش بووە.
 
رۆژی هەینی، 10-01-2025، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: "بە چاودێری و پلاندانانی شانەی بە ئامانجگرتن و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزی ئەندازەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، هێزێکی دەزگەی دژەتیرۆر بەدواداچوونی تەکنیکییان بۆ شوێنە بە ئامانجگیراوەکە کرد".
 
رۆژی 7ـی ئەم مانگە شانەکە بڵاویکردەوە، هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی ئێف - 16 هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین و ژمارەیەک ئەشکەوت و مۆڵگەی داعشیان لە نێوبرد. 
 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاندبوو، دواتر لە وردەکارییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی رۆژی هەینی، هێزەکانی دژەتیرۆر 5 رۆژ لە چیای حەمرین مانەوە و گەمارۆی چەکدارانی داعشیان دا، کە لە ئەشکەوت و شوێنە ئاڵۆزەکانی چیاکەدا خۆیان حەشاردابوو. هێزەکە دوای جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە.
 
ناوچە سەختەکانی زنجیرە چیای حەمرین بوونەتە پەناگەی پاشماوەی چەکدارانی داعش، زوو زوو زنجیرە چیاکە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانانەوە بۆردوومان دەکرێت.
 
دووشەممە، 30-12-2024، دەزگەی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، دوای بۆردوومانی ئاسمانی، هێزەکانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە زنجیرە چیای حەمرین هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان کردووە. بەگوێرەی دژە تیرۆر، هێزەکانیان حەوت چەکداری داعشیان کوشتووە، 20 شوێن، سێ ئەشکەوت و پێنج تونێلیان خاپوور کردووە.
 
لە هێرشەکەی رۆژی 30ـی مانگی رابردوو بۆ سەر زنجیرە چیای حەمرین، هێزەکانی هاوپەیمانانیش بەشدار بوون، بە گوێرەی راگەیێندراوێکی فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا- سێنتکۆم، لە هێرشەکەدا سەربازێکی هاوپەیمانان کوژراوە. 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق.

پەرلەمانی عێراق لە دوو دانیشتنی داهاتوو دا لەبارەی چی کۆدەبێتەوە؟

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دوو دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، کە 12 و 13ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن. وابڕیارە لەو دوو دانیشتنەدا دەنگدان و خوێندنەوە بۆ 16 پڕۆژە و پێشنیازەیاسا بکرێت.