رووداو دیجیتاڵ
موقتەدا سەدر، لە پەیامێکدا هۆشداریی دەدات لەبارەى بڵاوبوونەوەى "فیتنەگێڕى" لە عێراق لە بەرژەوەندى ناوخۆی و دەرەکى هەندێک لایەن و دەڵێت: "پارێزگارى لە عێراق و ناوبانگ و پیرۆزییەکانى بکەن".
ئەو پەیامە بە ناوى سەدرەوە 9ى کانوونى یەکەمى 2024، لە لایەن ساڵح محەممەد عێراقى بڵاوکرایەوە، کە بە وەزیرى سەرۆکى رەوتى نیشتمانیی شیعە ناسراوە.
لەو پەیامەدا هاتووە "کەسانێک لە عێراق دەیانەوێت فیتنەگێڕى و ناسەقامگیریى ئەمنى بڵاوبکەنەوە، بەگوێرەى ویست و حەز و بەرژەوەندییان لە ناوخۆ و دەرەوە، تەنانەت لەناو رەوتى نیشتیمانیى شیعە، کەسانێک هەن بەشێوەیەکى ساختەکارانە دزەیان کردووە."
محەممەد ساڵح عێراقى لەسەر زارى موقتەدا سەدرەوە نووسیویێتى "من لێرەوە دەڵێم پارێزگارى لە عێراق و پیرۆزییەکانى و ناوبانگى بکەن، بگەڕێنەوە بۆ خودا و دەستبەدارى تووندوتیژى بن، چونکە کەسانێک هەن خراپەیان بۆ عێراق دەوێت، بۆیە هاوکارییان نەبن نە بە زارەکى نە بە کردار نەک هیچ شێوەیەکى دیکە."
لەو پەیامەدا موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەداوە کە هەر کەسێک ئەوە بکات خۆى و هەموو عێراقییەکانى لێ بێبەرى دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ