نۆ سەرۆک هۆز لە ئاسانسوارێکی دیوانی پارێزگای سەڵاحەدین رزگارکران

09-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ژمارەیەک سەرۆک هۆزی پارێزگای سەڵاحەدین لە ئاسانسواری دیوانی پارێزگاکە گیریان خوارد، بەرگری شارستانی بەهانایانەوە چوو و رزگاری کردن.
 
گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، "ئاسانسوارەکە بۆ 4 کەس تەرخانکراوە، کەچی 9 کەس چووبوونە نێوی و ئەوەش کێشەی بۆ ئاسانسوارەکە دروستکردبوو".
 
فەخری ساڵح، گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2024، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ بەڕێز بەدر ئەلفەحل، پارێزگاری سەڵاحەدین، پێشوازی لە ژمارەیەک سەرۆک هۆزی ناحیەی یەسربی سەر بە پارێزگاکە کرد، بەڵام لەو کاتەی بەشێک لە سەرۆک هۆزەکان چوونە نێو ئاسانسوار، ئاسانسوارەکە لەکارکەوت و بۆ ماوەی یەک کاژێر تێیدا گیریان خوارد".
 
باڵەخانەی پارێزگای سەڵاحەدین تەنیا سێ نهۆمە، بە گوتەی گوتەبێژی پارێزگای سەڵاحەدین ئاسانسوارەکە لە نێوان نهۆمی زەوینی و نهۆمی یەکەمدا لەکارکەوتبوو.
 
فەخری ساڵح لەبارەی هۆکاری لەکارکەوتنی ئاسانسوارەکە گوتی، "لە بنەڕەتدا بەرزکەرەوەکە بۆ چوار کەس کراوە، بەڵام نۆ سەرۆک هۆز بە جارێک چووبوونە نێو ئاسانسوارەکە. ئەوەش وایکردووە لەکاربکەوێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.