مووچەی پاسەوانەکانی پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رادەگیرێت؛ 'رەخنەی لە حەشدی شەعبی گرتووە'

09-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای رەخنەگرتن لە حەشدی شەعبی، داوای راگرتنی مووچەی پاسەوانانی پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
 
بەپێی نووسراوێکی موحسین مەندەلاوی، لەبری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە 7ـی ئابی 2024 دەریکردووە و لەلایەن نووسینگەکەیەوە بەناونیشانی "راگرتنی مووچە" ئاراستەی فەرمانگەی کاروباری دارایی پەرلەمانی کردووە، داوا دەکات مووچەی پاسەوانەکانی فایەق شێخ عەلی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رابگیرێت.
 
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق، هۆکاری فەرمانەکەی موحسین مەندەلاوی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، ئەو پەرلەمانتارە، کە لە دەرەوەی عێراق دەژی، رەخنەی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی گرتووە و تۆمەتباری کردوون بەوەی کە عێراق لە جەنگ دەگلێنن و لە ئێرانیشەوە بڕیار وەردەگرن.
 
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، هەر پەرلەمانتارێکی خولەکانی دوای ساڵی 2003ـی پەرلەمانی عێراق شەش پاسەوانی هەیە و ئێستاش مووچەکانیان لەسەر دەوڵەتە.
 
فایەق شێخ عەلی، سیاسەتمەدرای عێراق، لەدایکبووی ساڵی 1963ـی پارێزگای نەجەفە، جگە لەوەی پارێزەر و سیاسەتمەدارە، بۆ دوو خولی پەرلەمانی عێراق ئەندام بووە و ئەمینداری گشتی پارتی گەل بۆ چاکسازییە.
 
پێشتر لە یەکێک لە بەرهەڵستکارانی حکومەتی بەعس بووە و لەساڵی 1992 بەناچاری عێراقی بەجێهێشتووە و چووەتە سعودیە، ئێستاش لە بەریتانیا نیشتەجێیە.
 
فایەق شێخ عەلی زۆرجار رەخنە لە حکومەت و بەرپرس و سەرکردەی حیزبەکان و گرووپەکە چەکدارەکان دەکرێت و زۆر جار قسەکانی لە سۆشیالمیدیای عێراقی دەبنە ترێند.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.