دژەتیرۆری عێراق: چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی نێوان هێزەكانی سوپا و پێشمەرگەدان

09-08-2020
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن عێراق داعش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە ناوچانەكانی نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەدان و دژەتیرۆریش ستراتیژێكی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەیە.
 
فەریق روكن عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، داعش چەند ناوچەیەك لە عێراق بۆ جێبەجێكردنی هێرشەكانی بەكاردەهێنێت، بەتایبەتی دۆڵ و زنجیرە چیاكان لە پشتێنەی بەغدا، دیالە و كەركووك، سەرەڕای ناوچەكانی نێوان هێزەكانی سوپا و پێشمەرگە و هەندێك ناوچەی سنووری خانەقین.
 
لەبارەی هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی داعش، ساعدی ئاماژەی بەوە دا، "دەزگای دژەتیرۆر ستراتیژێكی نوێی دژی تیرۆر هەیە كە قەدەخەكردن و خۆپارێزی لەخۆدەگرێت، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستیشمان بە هاوكاریی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەتە. مانگی رابردوویش 23 چەكداری داعش لە عێراق دەستگیركراون".
 
هەرچەندە لە 9ی كانوونی یەكەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی ئەو كاتی عێراق سەركەوتنی بەسەر داعشدا راگەیاند، بەڵام تاوەكو ئێستاش چەكدارانی داعش بەشێوەی پەرتەوازە لە دەوروبەری بەغدا، نەینەوا، سەلاحەدین، ئەنبار، بەشێكی پارێزگای دیالە و كەركووك جموجووڵیان هەیە و ناوبەناو هاووڵاتییانی سڤیل و هێزە ئەمنییەكان دەكەنە ئامانج.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.