ئیبراهیم بەحرلعلوم: مەرجەعییەت دەستی عەبادی واڵا کردوو بۆ چاکسازی

09-08-2015
غازی حارس
ئیبراهیم بەحرلعلوم
ئیبراهیم بەحرلعلوم
نیشانەکردن عەبادی
A+ A-

رووداو- بەغدا

ئەندامێکی شیعەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارەکانی عەبادی بەسەرەتای چاکسازی لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دادەنێت و دەڵێت " مەرجەعیەتی شیعەکان دەستی عەبادی کراوە کردووە لە چاکسازیکردن".


ئیبراهیم بەحرلعلوم، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  سەبارەت بەو بڕیارانەی حەیدەر عەبادی بە رووداوی رایگەیاند"سەرۆکوەزیرانی عێراق بەدەم داواکاری خەڵک و خۆپیشاندەرانەوە هاتووە و بڕیارێکی ژیرانەی داوە".

بەحرلعوم بڕیارەکانی عەبادی بە وەلانانی ئەو دابەشکاریە سیاسییەیە وەسفکرد،  کە لە عێراقدا هەیە و گوتیشی " ئەو بڕیارانە هەڵمەتێکی چاکسازیین لە ناو حکومەتی عێراق".

بەحرلعوم  پێیوابوو مەرجەعییەت دەستی عەبادی واڵا کردوو بۆ چاکسازی و رووبەڕووی گەندەڵکاران و گوتیشی " تاکو ئێستا مەرجەعیەتی باڵای ئایینی دەستی هیچ سەرۆکوەزیرانێکی وەک عەبادی واڵا نەکردووە بۆ چاکسازی"، جەختیشی لەوە کردەوە " هرکەسێک بەرەوڕووی ئو چاکسازی و بڕیارانە بووەستێتەوە، وەک مەرجەعیەت ئاماژەی بۆ کردووە، دەبێت بەچنگی پۆڵایین رووبەڕووی ببێتەوە، بەخەڵکی خۆپیشاندەر بگوترێت، کێ ئاستەنگ لەبەردەم چاکسازی دروستدەکات".

ئەمڕۆ یەکشەممە 9-8-2015 بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پشتبەستن بە ماددەی 78ی دەستووری عێراق، بڕیاری کۆمەڵێک چاکسازی دەرکردووە، کە دیارترینیان لەکارلادانی جێگرەکانی سەرۆککۆمار و جێگرەکانی سەرۆکوەزیرانە.

بەپێی راگەیێندراوەکە عەبادی داوای لەئەنجوومەنی وەزیران کردووە رەزامەندی لەسەر بڕیارەکانی بدات و پەرلەمان پەسەندیان بکات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە