نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تاوەکو مانگی ئاب بەردەوام دەبێت

10-07-2023
ئەنمار غازی
کردنەوەی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران
کردنەوەی ناوەندەکانی تۆماری دەنگدەران
نیشانەکردن دەنگدان دەنگدانی تایبەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەرگاى ناوەندەکانى تۆمارى دەنگدەران لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕووى هاووڵاتییاندا کرانەوە، کە دەیانەوێت تۆمارى بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە، ئەوە جگە لە تۆمارکردنی لەدایکبووانى 2004 و 2005، پرۆسەکە لە نۆى تەممووز تاوەکو مانگى ئابى داهاتوو بەردەوام دەبێت.
 
حەسان سابت نوعمان، بەڕێوەبەرى ناوەندى تۆمارى مەنسووڕ دەڵێ "پرۆسەکە چەند کارێک لەخۆ دەگرێت، لەوانە؛ راستکردنەوەى ناو و گۆڕینى لە چوارچێوەى یەک بازنەى هەڵبژاردن لەنێو بەغدا، هەروەها سڕینەوەى ناوى مردووان، نوێکردنەوەى ئاسایی ئەو هاووڵاتییانەى کارتى بایۆمەترییان نییە، لە هەڵبژاردنى داهاتوودا تەنیا رێگە بە دەنگدانى ئەوانە دەدرێت، کە کارتى بایۆمەترییان هەیە، هەروەها پرۆسەکە زیادکردنى لەدایکبووانى 2004 و 2005 لەخۆدەگرێت".
 
هاووڵاتییەکی خانەنشین کە لەیەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەکە لە بەغدا لە 9ـی تەممووزی 2023 چووەتە بنکەیەک بۆ نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان، دەڵێ "لە هەڵبژاردنەکانى رابردوودا کارتى دەنگدانەکەم نوێکردەوە بەهۆى ئەوەى کە پێشتر نوێم نەکردبووەوە، تەنانەت لە رۆژى هەڵبژاردندا نەمتوانى بەشدارى بکەم و دەنگ بدەم لە شوێنێکى دیکە، بۆیە ئەمڕۆ هاتووم بۆ ئەوەى زانیارییەکانم نوێ بکەمەوە، تاوەکو رۆڵم هەبێت لە هەڵبژاردنى داهاتوو و لەهەمان کاتیشدا ناوچەکەم گواستەوە".
 
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، بڕیاری داوە لە 13ـی تەمموزەوە ناوەندى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە هەرێمى کوردستانیش بکاتەوە، کە سنووردارکراوە بۆ گواستنەوەى نێوان یەک پارێزگا، یان لە نێوان پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.
 
جومانە غلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێ "کۆمیسیۆن لە 13ـی تەمموزدا دەستدەکات بە تۆمارکردنى زانیاریی تۆمارى دەنگدەران لە هەرێمى کوردستان. دەنگدەران رێگەیان پێدەدرێت تۆمارەکەیان لەنێوان پارێزگاکان یان لەنێو یەک پارێزگا بگوازنەوە، بەڵام رەزامەندى نەدراوە بۆ گواستنەوەى لە هەرێمى کوردستان بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە، ئامانج لەم هەنگاوە، باشکردنى تۆمارى دەنگدەران و گەرەنتیکردنى مافى دەنگدەرانە، بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردن بەڕێوەیە و کارى کۆمیسیۆن بەردەوام دەبێت".
 
زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر، دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى 15 پارێزگای عێراقدا بکەن، کە شەش ملیۆن دەنگدەریان لە بەغدان.
 
زیاتر لە 900 ناوەندى دەنگدان لە سەرانسەرى عێراق هەن، 209ـیان لە بەغدان، ئەو بنکانە لەبەردەم دەنگدەران کراوە دەبن بۆ ئەوەى لە مانگى کانوونى یەکەمى داهاتوودا دەنگى تێدا بدەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.