سۆران عومەر: داوامان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کردووە لە بڕگەی دانەوەی 10٪ی قەرزی فەرمانبەراندا هاوکارمان بن

09-06-2023
هیدایەت جان
لێدوانی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بۆ رووداو
لێدوانی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بۆ رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لایەنە شیعە و سوننەکانی عێراق ناکۆکیی زۆریان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە هەیە و کێشەکەیان خستووەتە ئەستۆی کورد؛ دەشڵێت، کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ داوایان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کردووە لە دەنگدان بە مادەی 12 دەنگ بەو بڕگەیە بدەن کە داوا دەکات 10٪ـی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە.
 
رۆژی هەینی 9ـی حوزەیرانی 2023، سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا راگەیاند، "شیعەکان و سوننەکان کێشەی زۆر لەنێوانیاندا هەیە و کێشەکانی خۆیان خستووەتە ئەستۆی کورد. زۆرجار سەرۆکی پەرلەمان بەرگری لە هەندێک مادە دەکات کە پەیوەستە بە پارێزگا سوننەکانەوە و پەرلەمانە شیعەکان پێی دەزانن و کێشەی گەورە دروست دەبێت، تا ئەو ئاستەی دوێنێ دوو جار خەریکبوو کۆبوونەوەی پەرلەمان تێکبچێت." 
 
سۆران عومەر دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەسەر مامەڵەی راستەوخۆی بەغدا لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان پارتی و یەکێتیدا نییە و ئەو پرسە لە دەنگدان یەکلا دەبێتەوە و لەنێو هۆڵی پەرلەماندا دەبێت شیعە و سوننە بۆمان یەکلایی بکەنەوە." 
 
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی دادگەری پێیوایە، "بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رەوانە دەکرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت یەک دیناری دەستکاری بکات ئەگەر بەڵگەی نەبێت بۆ کوێی بردووە و چی لێکردووە، واتە ئەوە ئەو داهاتەی جاران نییە کە 60٪ی داهاتی نەوت بۆ خەرجی دەڕۆیشت و 40٪ی دەگەڕێنرایەوە، بەڵام ئەمجارە لە عێراقەوە چاودێری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکرێت." 
 
لەبارەی داواکارییەکەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مامەڵەکردنی سەربەخۆی پارێزگاکان لەگەڵ بەغدا، سۆران عومەر گوتی، "لە رێککەوتن و ناکۆکی پارتی و یەکێتی تێناگەم، لە حکومەت رێکدەکەون کە هەموو داهاتی هەرێمی کوردستان کۆبکەنەوە و بیبەن بۆ وەزارەتی دارایی و دواتر دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشی بکەن، بەڵام هاوکات لە بەغدا پێشنیاز دەکەن پارێزگاکان راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن." 
 
سەبارەت بە بڕگەی دانەوەی 10٪ی مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سۆران عومەر گوتی، "ئێمە و یەکگرتوو و نەوەی نوێ لەگەڵ ئەوەداین ئەو بڕگەیە بمێنێتەوە و داوامان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیش کردووە لەم بڕگەیەدا لەگەڵمان بن." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت