دادوەرێکی کورد لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەستبەرکاربوو

09-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

داوەر سدقی سەلیم خان نوعمان، سوێندی دەستووری خوارد و وەک ئەندامی نوێی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دەستبەکاربوو.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دادوەر سدقی زێباری دوێنێ بە فەرمی لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق سوێندی دەستووری خوارد و لە شوێنی دادوەر عەبدولرەحمان زێباری، وەک ئەندامی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق دەستبەکاربوو.
 
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، لە کۆشکی بەغدا، دادوەر سدقی سەلیم خان نوعمان لەبەردەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق بە ئامادەبوونی دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سوێندی دەستووریی خوارد.
 
رۆژی 12ـی ئادارى 2024، عەبدولرەحمان سلێمان زێباری، ئەندامى پێشووی دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەڤانیدا لە ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی هەرێمى کوردستان لە هەولێر، کشانەوەى لە پۆستەکەی لە دادگەی باڵای فیدراڵی راگەیاند.
 
لە کۆى 9 ئەندامە بنەڕەتییەکەى دادگەى باڵای فیدراڵى، دوو ئەندامیان کوردن، بەڵام پێکەوە ناتوانن رێگر بن لە هەر بڕیارێکى پەیوەندیدار بە ناکۆکیی نێوان حکومەتى فیدراڵى و هەرێمەکان، بەو پێیەى عەرەب زۆرینەى پێکدەهێنن. 
 
عەبدولرەحمان زێباری ئاماژەى بەوەدا؛ دەستوورى عێراق بەجۆرێک داڕێژراوە کە هەموارکردنى ئاسان نەبێت بۆ پاراستنى مافى هەموو پێکھاتەکان، بەڵام هەندێک لە بڕیارەکانى ئەم دواییەى دادگەى فیدراڵى و شرۆڤەى بۆ مادەکانى، گەیشتوونەتە ئاستى هەموارى دەستوور لە چەند پرسێکدا، لەوانە بنەماى فیدراڵى.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر دادگاییکردنی کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق دروستبووە.

دادگاییکردنێک کێشە دەخاتە نێوان دژە تیرۆری عێراق و سەندیکای پارێزەران

لەسەر رێکارەکانی دادگاییکردنی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دادگەی سەربازی، کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو دەزگایە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و لە دوو رۆژدا سێ راگەیێنراو و روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەردەکەن.