هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت 'لەسەر هەڵبژاردن و دۆخی ناوچەکە' کۆدەبێتەوە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکى هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى رایگەیاند، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو هاوپەیمانى ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ  پێنجشەممە 9ى کانوونى  دووەمى 2024، ئەبوو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسیی رێکخراوى بەدر، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: بڕیارە سەرەتاى هەفتە داهاتوو هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت بە ئامادەبوونى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.
 
ئەبوو میساق مەسارى گوتى: "بڕیارە رۆژى یەکشەممەى داهاتوو (12ى کانوونى دووەم)  کۆبوونەوەکە بکرێت، هەرچەندە هەندێک لە سەرکردەکان داوایان کردووە کۆبوونەوەکە پێش بخرێت بۆ رۆژى شەممە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکات. دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "بڕیارە سەرۆک نێچیرڤان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانیش بە جیا کۆببێتەوە."
 
ئەو کۆوبونەوەیە هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکاریى دۆخى ناوچەکە و تێپەڕبوونى مانگێک بەسەر رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا.
 
ئەندامەکەى مەکتەبی سیاسیی رێکخراوى بەدر ئاماژەى بەوەشدا، لەو کۆبووەنەوەیەدا پێکهێنەرانى هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت دۆخى ناوچەکە و هەڵبژاردنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق و هەموارى یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکەن.
 
بڕیارە لە کۆتایی مانگى تشرینى یەکەمى ئەم ساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بکرێت، بۆ بەڕێوەبردنى ئەو هەڵبژاردنەش ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق 8ى کانوونى دووەم، تەمەنى کارکردنى ئەنجوومەنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقى بۆ دوو ساڵ درێژکردەوە.
 
هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت پێکھاتووە لە هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کە شیعەن، پارتى دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، نوێنەرى سوننە، بزووتنەوەى بابلیون کە کریستیانە لەگەڵ بەرەى تورکمانى عێراق.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمین عەزیز کوردە و لەسەر پشکى یەکێتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە

لە عێراق یەکەم فەرمانی ساڵى نوێ بۆ دەستبەکاربوونى کوردێک دەرچوو

یەکەم فەرمانى ساڵى نوێى ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ دەستبەکاربوونى بەرپرسێکى کورد دەرچووە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین، کە زیاتر لە هەشت مانگە بە وەکالەت پۆستەکەى بەڕێوەدەبات.