رووداو دیجیتاڵ
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق دەڵێت، پار لە 344 ئۆپەراسیۆندا 144 تیرۆریستیان دەستگیرکردووە و 70ـی دیکەشیان کوشتووە.
دەزگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاماری ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانی ساڵی رابردووی دەزگاکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هێزەکانمان توانییان لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، ئەو تیرۆریستەی کە بە والی عێراق ناسراوبوو، لەگەڵ 8 لە دیارترین یاریدەدەرەکانی بکوژن."
دەزگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەڵێت، "لە ساڵی رابردوودا، 344 ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامدا، لە رێگەیانەوە توانیمان 144 تیرۆریست دەستگیر بکەین و 70 تیرۆریستی دیکەش بکوژین. هەروەها 310 مۆڵگەی تیرۆریستانیشمان وێران کرد."
دەزگاکە دڵنیایی دەدات لەوەی، پەیمانیان بۆ گەلی عێراق نوێ دەکەنەوە کە ساڵی 2025 هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ ئەوەی عێراق "سەقامگیرتر و ئارامتر" بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ