رووداو دیجیتاڵ
یەکەم فەرمانى ساڵى نوێى ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بۆ دەستبەکاربوونى بەرپرسێکى کورد دەرچووە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین، کە زیاتر لە هەشت مانگە بە وەکالەت پۆستەکەى بەڕێوەدەبات.
فەرمانە دیوانییەکە ژمارە یەکە و لە 2ى کانوونى دووەمى 2025 لەلایەن ئەمین عززى، ئەمیندارى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەرکراوە بۆ ئەوەى ئەمین عەزیز رابسپێردرێت بۆ بەڕێوەبردنى دەستەى وەبەرهێنانى پارێزگاى سەلاحەدین.
ئەمین عەزیز کوردە و لەسەر پشکى یەکێتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە، دواى ئەوەى لە 23ى نیسانى 2024 لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سەلاحەدین متمانەی پێدرا بۆ ئەوەى ئەو پۆستەى پێ بدرێت.
چوارشەممە 8ى کانوونى دووەمى 2025، ئەمین عەزیز، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئەمڕۆ بە فەرمى دەستبەکاربووم لە پۆستەکەم و پێشتر بە وەکالەت ئەو پۆستەم بەڕێوە دەبرد، لە نێو 14 سەرۆکى دەستەى وەرهێنانى عێراق یەکەم کەسم، کە ئەو فەرمانى دەستبەکاربوونەم بۆ دەرکرا" .
ئەو بەرپرسە کوردە پۆستەکەی وەک راسپاردن بۆ ماوەى پێنج ساڵ وەرگرت، دەکرێت جارێک مانەوەی لە پۆستەکەیدا درێژ بکرێتەوە.
لە 30ى نیسانى 2024 ، پارێزگارى سەلاحەدین فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ئەمین عەزیز دەرکرد، بەڵام بە وەکالەت پۆستەکەى بەڕێوەبردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ