جێگری پارێزگاری دیوانیە بۆ رووداو: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون دەستی پێلەکارکێشرایەوە

09-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری پارێزگاری دیوانیە رایگەیاند بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی پارێزگاکە دەستپێلەکارکێشانەوەی بۆ کراوە و بڕیارە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ماوەی سێ رۆژدا ئەنجامەکانی تایبەت بە سووتانی نەخۆشخانەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.
 
رۆژی سێشەممە، 9-1-2024، فارس وەناس حەمزاوی، جێگری پارێزگاری دیوانیە، لەبارەی دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی پارێزگاکە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت: "کەمێک لەمەوبەر دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون کراوە، بەپێی بڕیارەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری تەندروستی دەبێت لەماوەی سێ رۆژدا لێژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئەنجامەکانی خۆی بۆ رای گشتی لەبارەی رووداوەکە ئاشکرا بکات."
 
دەشڵێت، "لە لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کێن ئەوانەی کەمتەرخەم بوون و ئەگەر روون ببێتەوە ئەوا لەسەر کار لادەبرێن."
 
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکانیش، جێگری پارێزگاری دیوانییە، ئاشکرایکرد: "بەهۆی رووداوەکەوە تاوەکو ئێستا چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو منداڵە نەبەکامانەشی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون 13 منداڵن و چارەسەریان بۆ دەکرێت."
 
دوای رووداوەکە چەند لایەنێک دەستپێشخەریان راگەیاند، بۆ بەهاناوەچوونی نەخۆشەکان، لەوانەش هەرێمی کوردستان، بەرپرسەکەی پارێزگای دیوانیە گوتی: "هەر یارمەتییەک و نیشاندانی هاوخەمییەک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەرز دەنرخێنین و هەر چاوەڕوانی ئەو چاکەیەیان لێدەکرێت."
 
باسی لەوەشکرد تەندروستیی پارێزگای کەربەلا ژمارەیەک ئامێری تایبەت بە دانانی منداڵای نەبەکامیان بۆ ناردوون و گوتی: "پێویستیمان بە هی دیکەش دەبێت."
 
دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، ئاگر لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی پارێزگای دیوانیە کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیی بە ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی و مەیسەم عەبدولئیلاه، پارێزگاری دیوانیەوە کرد و داوایکرد دەستپێلەکارکێشانەوە بۆ ئەو بەرپرسانە بکرێت، کە کەمتەرخەمن لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دیوانیە.
 
بەهۆی رووداوەکەوە، شەوی دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەم ساڵح مەهدی حەسناوی گەیشتە پارێزگای دیوانیە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە، ئەمڕۆش بەرپرسانی نەخۆشخانەی حوسێن کە منداڵ و نەخۆشخانی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی بۆ براوە لە دیوانیە رایانگەیاند 35 منداڵیان بۆ براوە، کە تووشی هەناسەتەنگی بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت