هاوپەیمانییەکی سوننە، مەحموود مەشهەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر دەکات

09-01-2022
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن مەحموود مەشهەدانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هاوپەیمانییەکانی عەزم و حەسم، کە لە هاوپەیمانیی عەزمی سوننە جیابوونەوە و ژمارەی ئەندامانیان ناگاتە 10 بەربژێری سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ رایانگەیاند، مەحموود مەشهەدانی بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق.
 
هاوپەیمانییەکانی عەزم و حەسم، کە هەموو ئەندامانیان سوننەن و دوای یەکگرتنی هاوپەیمانییەکانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر و تەقەدووم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی لە هاوپەیمانی عەزم جیابوونەوە، لە راگەیێندراوێکدا رایانگەیاند: بەهۆی پێویستییەکانی قۆناخەکە و پێویستییە نیشتمانییەکان هەردوو هاوپەیمانی عەزم و حەسم دڵنیایی دەدەن کە دکتۆر مەحموود مەشهەدانی تاکە بەربژێریانە بۆ پۆستی سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق.
 
ئەمە لە کاتێکدایە؛ یەحیا ئەلمحەممەدی گوتەبێژی هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی شەوی رابردوو لە نێوان هاوپەیمانییەکانی عەزم و تەقەدووم کە ژمارەیان 67 بەربژێری سەرکەوتوو بوو؛ هەموویان رێککەوتن بەڕێز خەمیس خەنجەر ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانییە نوێیەکە... هەروەها بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەتێکڕای دەنگ رێککەوتن کە بەڕێز محەممەد حەلبووسی تاکە بەربژێر بێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوانە دوو دیارترین خاڵەکانن کە رێککەوتنتیان لەبارەوە کرا بەتێکڕای دەنگی پێکهاتەی سوننە.
 
بەڵام زافر عانی سەرکردەی هاوپەیمانیی تەقەدووم، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: هاوپەیمانییە نوێیەکەی سوننە لە نێوان هاوپەیمانی تەقەدووم و هاوپەیمانی عەزم ناوی 'بیلعەزمی نەتەقەدوومە'.
 
هەرچەندە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ساز بکات، کەچی تاوەکو ئێستا جگە لە سوننە کە ناوی بەربژێرانی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کردووە؛ کورد و شیعە ناوی بەربژێرانی خۆیان بۆ پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکوەزیران ئاشکرا نەکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.