لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندروستیی مەحموود مەشهەدانی تێکچوو

09-01-2022
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندروستیی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی تەمەن تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
 
بەهۆی کێشەی نێوان فراکسیۆنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و فراکسیۆنی سەدر دانیشتنی پەرلەمان راگیراوە، کێشەکەش لەسەر راگەیاندنی فراکسیۆنی گەورە بوو لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە کە 88 پەرلەمانتارن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر 73 پەرلەمانتارە.
 
لەکاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دۆخی تەندروستیی مەشهەدانی تێکچوو، ئەگەر ناوبراو نەگەڕایەوە بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە، لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکە خالید دەڕاجی سەرۆکایەتیی دەکات، چونکە دوای مەشهەدانی ئەو بەتەمەنترین پەرلەمانتارە.
 
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا دەکات وەکو گەورەترین فراکسیۆن بناسێندرێت
 
لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، گوتەبێژی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نامەی گەورەترین فراکسیۆنی رادەستی مەحموود مەشهەدانی کرد.  مستەفا گۆران، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا رایگەیاند، ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی چوارچێوەی هاوئاهەنگی نامەی رادەستی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان کردووە و تێیدا ناوی 88 پەرلەمانتاری تێدایە و داوایکردووە چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەکو گەورەترین فراکسیۆنی نێو پەرلەمان بناسرێت.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ژمارەیەکی زۆری لایەنە شیعەکانی تێدایە و دیارترینیان بریتین لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری.
 
هێزی رکابەری ئەوان لەنێو شیعەکاندا بریتییە لە فراکسیۆنی سەدری کە خاوەنی 73 کورسیی پەرلەمانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.