دوایین بڕیاری نێو کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی

09-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو
کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا کۆتاییهات و نەهرۆ مەحموود، پەرلەمانتاری پارتی بە رووداوی گوت، دوایین بڕیار ئەوەیە پارتی دەنگ بە محەممەد حەلبووسی دەدات بۆ بوونە سەرۆکی پەرلەمان، حاکم زاملی بۆ جێگری یەکەم و شاخەوان عەبدوڵڵاش بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان. 
 
حاکم زاملی بەربژێری فراکسیۆنی سەدرە بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق. 
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند، چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوا لە پەرلەمانتاران دەکەن کە دەنگ بە بەربژێرەکەی ئەوان بدەن بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە ئەویش ئەحمەد ئەسەدییە کە هەم سەرکردەیە لەنێو هاوئاهەنگییەکە و هەم پەرلەمانتارە. هەرچەندە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەفەرمی ئەوەی رەتکردووەتەوە کە ئەحمەد ئەسەدی بەربژێریان بێت، بەڵام پەیامنێری رووداو گوتی، "لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی ژێربەژێر هەیە و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەبەرئەوەی هیچ لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێکیان لەگەڵ سەدر نییە، سەردانی پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکان دەکەن تاوەکو دەنگ بە ئەحمەد ئەسەدی بدەن."
 
نەهرۆ مەحموود لەبارەی بڕیارەکانی پارتی گوتی، دوای ئەوە بووە کە فراکسیۆنەکانی عەزم، تەقەدووم و سەدر سەردانیان کردوون و لەگەڵیاندا کۆبوونەتەوە. کورسییەکانی پارتی، سەدر و عەزم و تەقەدووم دەگەنە 167 کورسی کە 50 کۆ یەکی ئەندامانی پەرلەمان پێکدەهێنن. ئەوەش بۆ ئەوەیە بە گوتەی نەهرۆ مەحموود "چاوەڕوانی هیچ لایەنێک نەکەن" و زۆرینەی پەرلەمانی تەواو بکەن. 
 
پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی، لەبەرامبەر دەنگدان بە حاکم زاملی، لایەنە شیعەکان دەنگ بە شاخەوان عەبدوڵڵا دەدەن، چونکە رێککەوتنەکە دوولایەنەیە. 
 
بڕیاربوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام تاوەکو دوای کاژێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ دواخرا.
 
پەیامنێری رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، بەشێک لە پەرلەمانتاران چوونەتە هۆڵی کۆبوونەوە، ناوی خۆیان نووسیوە کە پێشانی دەدات لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن و پاشان چوونەتەوە دەرەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دادی عێراق

وەزارەتی دادی عێراق: هیچ بڕیارێک نییە بۆ پەسندنەکردنی بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان

گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنیت، فەرمانگەکانی دادنووسی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن و گرێدراو نین بە وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە. هاوکات رەتیدەکاتەوە، بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان پەسند نەکەن