رووداو دیجیتاڵ
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە"سەروەری"، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکات و داوایەکیش لە هەموو وڵاتان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 08-12-2024، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە "سەروەری"ـی سوننەکان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "سوورییەکان یەکێک لە گەورەترین دێر و نایابترین چیرۆکی تێکۆشانیان نووسییەوە، بۆ بەدیهێنانی ئازادی، شکۆمەندی و دادپەروەری، کە بە درێژایی 50 ساڵ، لەو پێناوەدا شتی بەهادار و باڵایان پێشکێش کرد".
خەمیس خەنجەر، داوا لە هەموو وڵاتان دەکات بەبێ هەڵاوێردن "رێز لە بژارەی گەلی سووریا بگرن لە مافی چارەی خۆنووسین، نووسینەوەی ئایندەیان و دەست لە کاروباریان وەرنەدەن".
خەنجەر هیوادارە: "ئەمە سەرەتاییەکی خێر بێت بۆیان، بەرەو دەوڵەتێک کە باوەڕی بە هاووڵاتیبوون و ئازادییەکان بێت، بەهاکانی دیموکراتی، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ باڵبکێشنێت، بەبێ پەراوێزخستن و نادیدە گرتن"
لە کۆتایی پەیامەکەیدا خەمیس خەنجەر دەڵێت: "پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و هەموو شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازن دەکەین، دروود و رەحمەت بۆ شەهیدانی شۆڕشی گەورەی سووریا".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستەی تەحریری شام و هێزەکانی دیکەی دژبەری حکومەتی بەشار ئەسەد چوونە نێو دیمەشقی پایتەختی سووریا و کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدیان راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ