چەلەبی: کودەتای سەربازی لە عێراق روودەدات

08-10-2013
سروە هەورامی
نیشانەکردن ئەحمەد چەلەبی
A+ A-
رووداو-هەولێر
 
سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نشتیمانی لە عێراق، پێیوایە دوور نییە بە کودەتای سەربازی دەست بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا بگیرێ، "ئەگەر باری تەناهی بەم شێوە خراپە بمێنیتەوە".
 
ئەحمەد چەلەبی، سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نشتیمانی لە عێراق لە لاپەرەی تابیبەتی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی: "دوور نییە کودەتایەکی سەربازی گەمارۆی هەموو دانیشتوانی ناوچەی سەوز بدات، ئەگەر رەوشی تەناهی لە عێراق بەم جۆرە شکست بهێنی".
 
چەلەبی، کە ئەندام پەرلەمانی عێراقە، پێیوایە : "کێشەکە لەوەدایە، کە پرسی تەناهی تەنها بە دەست سەرۆک وەزیرانە و ئەو ئامادە نییە، ئەو راوێژکار و سەرکردانەی خۆی دایناون بگۆرێ، دوای ئەم هەموو شکستە گەورەیە".
 
سەرۆکی پارتی کۆنگرەی نشتیمانی لە عێراق گوتیشی:" هیچ گوڕانکارێک نییە لە پلان و سەرکردەکان، دەبێ شەقامی عێراقی تێبگا، کە پرسی تەناهی بە دەستی لایەنێکەوەیە، کە هیچ شتێک نازانی دەربارەی پلانی سەربازی و تەناهی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە