وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لیستی وەرگیراوانی بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی تورکیا راگەیاند

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لیستی ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بۆ خوێندن لە زانکۆیەکی تورکیا لە چوارچێوەی زەمالەی خوێندنی ئەو وڵاتە دەرچووە، لیستی ناوی ئەو کەسانەشی رەتکراونەتەوە بڵاوکردەوە کە 48 کەس دەبن.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق لیستی ناوی 118 کەسی بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی زەمالەی خوێندن داواکارییان پێشکێشی زانکۆی ئیستەنبووڵ ئایدنی تورکیا کردبوو.
 
لیستی وەرگیراوان 73یان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا و 45یان بۆ بەدەستهێنانی ماستەر وەرگیراون. وەزارەتەکە ناوی 48 کەسیشی بڵاوکردووەتەوە کە وەرگرتنیان رەتکراوەتەوە.
 
فەرمانگەی نێردە و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتەکە داوای لەو کەسانە کردووە کە ناویان بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر هاتووەتەوە، رۆژی دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024 سەردانی وەزارەتەکە بکەن و بەربژێرانیش بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا رۆژی 17ی ئەیلوولیان بۆ دیاریکراوە.
 
بۆ بینینی لیستی ناوەکان و پێداویستییەکان کلیک بکە