فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: دۆخی ئەمنیی نەینەوا سەقامگیرە

08-08-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی بوونی پشێوی و شڵەژان لە دۆخی ئەمنیی پارێزگای نەینەوا بڵاوکردەوە و دەڵێت :"دۆخەکە ئاساییە."
 
دوای ئەوەی حەمید یاسری، فەرماندەی لیوای "مەرجەعییەت" کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە بانگەوازێکدا داوای لە چەکدارەکانیان کرد، ئامادەبن بۆ ئەوەی بچنە پارێزگای نەینەوا، چونکە دۆخی ئەمنی لەو پارێزگایە لە مەترسیدایە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
 
فەرماندەییەکە رایگەیاندووە :"لەو کاتەی هێزەکانمان لە پرۆسەکانی رووبەڕووبونەوە و پێشوەختە و گورزە کەمەرشکێنەکانی لە پاشماوەکانی داعشی تیرۆریست بەردەوامن، هەندێک لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا هەواڵێکیان لەبارەی بوونی شڵەژانی و پشێوی لە دۆخی ئەمنیی کەرتی نەینەوا و رۆژئاوای و سنوورەکان لە سووریا بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەم هەواڵانە ناڕاستن و زۆر دوورن لە راستییەوە."
 
هەروەها هاتووە: "بڵاوبوونەوە و کۆنتڕۆڵێکی ئاستبەرزی هێزەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی لە سەرجەم کەرتەکانی بەرپرسیاریێتی هەیە."
 
سەبارەت بە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریاش فەرماندەییەکە دەڵێت: "سنووری عێراق لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ پێشکەوتنێکی باشی لەسەر ئاستی هێزەکان و پاراستن و رێگری و قوللە و سەرچاوەکانی هونەری و کامێراکان و سەرجەم پێداویستییەکانی شەڕ کردن و هونەری و کارگێڕی هەیە، لەگەڵ بوونی هێزێکی یەدەگی گەورە و راهێندراو لەسەرجەم هێزەکان."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ئەو پەیجانە: "پڕوپاگەندەی ناڕاست و ئامانجدار بڵاودەکەنەوە و یاسا لێپرسینەوەی تووندیان لەگەڵدا دەکات."
 
حەمید یاسری کە گرووپەکەی لە ناکۆکیدایە لەگەڵ حەشدی شەعبی، لە بانگەوازەکەیدا بۆ چەکدارەکانی ئەوەی گوتووە کە هەر کاتێک بانگەوازی کۆتاییان پێگەیشت، هەموو شتێک بەجێبهێڵن و رووبکەنە نەینەوا.
 
لە 21ـی تەممووزی 2024 هێزەکانى سووریا دیموکرات لێبووردنى گشتیى بۆ زیاتر لە هەزار و 200 کەس دەکرد، کە دەگوترێت بەشێکیان ئەندامی رێکخراوی داعشن، وا بڵاوکرایەوە بەشێکیان عێراقین، دوای ئەوە مەترسیی هێرشی داعش بۆ سەر نەینەوا لە بەشێک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە و هۆشداری لەو هەنگاوەی هەسەدە درا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.