شیعەکان لە بەغدا یادی 'شەهیدبوونی ئیمام حوسێن'یان کردەوە

08-08-2022
هێمن بابان رەحیم
بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە بەغدا
بەڕێوەچوونی یادی عاشوورا لە بەغدا
نیشانەکردن عاشوورا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە لێدانی تەپڵ و هەڵگرتنی زنجیر و ئاڵاکان، شیعەکانی عێراق رۆژانی عاشوورا و یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن لە 10ی مانگی موحەڕەم دەکەنەوە، ژیان و پەیام و راسپاردەکانیشی بە بیردێننەوە، هەروەها خواردن و خواردنەوە پێشکێشی پرسەگێڕانی شارۆچکەی کازمیەی باکووری بەغدا دەکەن.
 
دایکی فیراس، سەردانیکار دەڵێت، "ئەمڕۆ رۆژێکی ناخۆش و قورسە لەلای عێراقییەکان و لای ئیسلام و سەرجەم ئوممەتی ئیسلامی، حوسێن لەپێناو ئێمە و ئیسلام و هەموو جیهاندا قوربانیی دا."
 
پەیامەکانی ئیمام حوسێن لە دەروونی موسڵماناندا بە زیندوویی دەمێننەوە، ئەمە ئەو قسەیە کە پرسەگێڕان دەیڵێن، بەڵام هەندێک لایەنی سیاسی بانگەشەی بەردەوامبوون لەسەر هەنگاو و رێڕەوی حوسێن دەکەن و زۆر دوورن لێیەوە، وەکو بەشێک لە هاووڵاتییان دەڵێن.
 
حەیدەر قەبانجی، سەردانیکار ئاماژەی بەوە کرد، "هەندێک خۆیان بەم پەیامە خاوێن و بێگەردەی کوڕی پەیامبەری خودا هەڵدەواسن و بۆ بەرژەوەندی خۆی و بۆچوونە سیاسییەکەی دەیقۆزێتەوە، هەندێک کولتووری نزمیش هەیە، کە سیاسەتڤانان بۆ راکێشانی دەنگەکان و خۆ نزیککردنەوە لە ئەبو عەبدوڵڵا دەیگرنەبەر، ئیمامی حوسێن لە بیروبۆچوون و چاکسازیدا لێیانەوە دوورە."
 
یادکردنەوەی عاشوورا ئەمساڵ زۆر جیاوازە لە ساڵانی رابردوو، چونکە خۆپێشاندەران لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامن لە مانگرتن کە بە شۆڕشی عاشوورا ناویدەهێنن، ئەوەش وەکو ئامرازێک بۆ گوزارشتکردن لە هەمان ئەو پرەنسیپ و بەهایانەی کە ئیمامی حوسێن لەپێناویدا ژیانی بەخشی وەکو مانگرتووان دەڵێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە.

پارێزگای دیالە بۆ فەرمانبەران: ئاگاداری مووچەکانتان بن نەدزرێت

بە ژمارەی نەناسراو پەیوەندی بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی پارێزگای دیالەوە دەکرێت. گوتەبێژی پارێزگاکە هۆشداری دەداتە کارمەند و مووچەخۆران و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک فریو نەخۆن، ئەگەرنا مووچەکانتان دەدزرێت.