زانکۆى بەغدا لێکۆڵینەوە لە کۆمێنتێک دەکات کە پەیجەکەی بۆ "ستایشی سەدام حوسێن" نووسیویەتی

08-07-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پەیجى فەرمیى زانکۆى بەغدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک کۆمێنێت لەسەر پۆستى پەیجێکى دیکە دەکات و تێیدا "ستایشى رژێمى پێشوو" دەکات، زانکۆکە بەڕێوەبەرى راگەیاندنەکەى رادەگرێت و لیژنەى لێکۆڵینەوەش بۆ بابەتەکە پێکدەهێنێت، سەرۆکى زانکۆى بەغدا دەڵێت: "12 خولەک ئەو کۆمێنتە مایەوە و لاماندا."
 
پەیجێکى فەیسبووک پۆستێکى کردووە و تێیدا نووسیویەتی، "بڕوانە جیاوازیی نێوان مستەفا کازمى و سەدام حسێن چەندە،" پەیجى  فەرمیی زانکۆى بەغدا کۆمێنتێکى لەسەر ئەو پۆستە نووسیوە و تێیدا هاتووە، "قوڕ و سورەییا بەراورد دەکرێن؟ خوا بیبەخشێت شێرى عەرەب، بە خودا هەرگیز هاوتاى نەبووە."
 
د. مونیر سەعدی، سەرۆکى زانکۆى بەغدا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، رۆژی 7ـی تەممووز کۆمێنتێک بە ناوى پەیجى تایبەتیی زانکۆکەیان لەسەر پۆستێکی تۆڕى کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کراوە و تێیدا ستایشى رژێمى پێشوو، کراوە، بەڵام لە دوای 12 خولەک کۆمێنتەکەیان لاداوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو "لادان"ـە کردووە.
 
لە دوای سڕینەوەی کۆمێنتەکە، پەیجى فەرمیی زانکۆى بەغدا بڵاویکردەوە کە بە فەرمانى سەرۆکى زانکۆى بەغدا بەڕێوەبەرى راگەیاندن و پەیوەندییەکانى زانکۆکە لە پۆستەکەى لادراوە و لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بۆ زانینى وردەکاریى بابەتەکە.
 
د. مونیر سەعدى گوتى، "بەڕێوەبەرى راگەیاندنى زانکۆى بەغدا لە کارەکەى راگیراوە، تاوەکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن بۆ ئەوەى بزانین ئەو لادانە چۆن روویداوە."
 
بەگوێرەى یاسای قەدەخەکردنى حیزبى بەعس و پێکهاتە هەڵوەشاوەکان و حیزب و چالاکییە دەمارگیریی و تیرۆرستی و تەکفیریەکانى عێراق، هەر کەسێک بانگەشە بۆ حیزبى بەعس بکات سزاکەى بەندکردنە بە مەرجێک ماوەى بەندکردنەکە لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.