چوارشەممە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەبۆنەی کوژرانی محەممەد سەدرەوە پشووە

08-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی کوژرانی محەممەد باقر سەدرەوە کرایە پشوو؛ لە هەرێمی کوردستانیش سبەی بەبۆنەی رووخانی دەسەڵاتی بەعسەوە پشووە.
 
پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، واست، میسان، زیقار، واست، زیقار، نەجەف، بابل، دیالە، موسەننا و دیوانییە، سبەی چوارشەممە (9ی نیسانی 2025)یان کردە پشوو.
 
بەرپرسانی ئەو پارێزگایانە رایانگەیاند، لە ساڵیادی "شەهیدبوون"ی سەیید محەممەد باقر سەدر، سبەی چوارشەممە (9ی نیسانی 2025) لە دامودەزگاکان پشووی فەرمییە.
 
محەممەد باقر سەدر یەکێک لە دیارترین بیرمەندە شیعەکانی عێراق و جیهانی ئیسلامی بوو و لە 9ی نیسانی ساڵی 1980 کوژرا.
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 08ـی نیسان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی و بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی "رژێمی بەعسی دیکتاتۆر" رۆژی 09ـی نیسان پشووە لە سەرجەم دامودەزگەکان.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێنجشەممە، 10ـی نیسان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سوودانی و فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەڵەوڵەتیی دژی داعش

سوودانی: پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا گرنگە

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سووریا، جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە.