رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق، رەزامەندی لەسەر بەشێکی دیکەی دامەزراندن دەدات کە ژمارەیان زیاتر لە 300 کەسە.
ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی نیسانی 2025 دانیشتنی نائاسایی دەیەمی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەحموود تەمیمی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەنجوومەنەکە، لە دانیشتنەکەدا بڕیاری دامەزراندنی زیاتر لە 300 کەس درا و دامەزراوەکانیش ئەوانەن یاساکانی (59، 67)ی ساڵی 2017 لە پسپۆڕی و ناونیشانە جیاوازەکان لە وەزارەت و دەستەکان دەیانگرێتەوە.
بەپێی ئەنجوومەنەکە، ئەو کەسانەی دۆسیەکەیان ماوە یەکلایی بکرێتەوە، ژمارەیان لە چەند دە کەسێک زیاتر نییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە نزیکترین کاتدا بڕیار لەبارەی ئەوانیش دەدرێت.
ئەنجوومەنی راژە داوا دەکات ئەوانەی ناویان بۆ دامەزراندن هاتووەتەوە، ئێوارەی چوارشەممە سەیری ئەو هەژمارەیان بکەن کە لە رێگەیەوە داواکارییەکەیان پێشکێش کردووە، بۆئەوەی بزانن لە کوێ ناویان هاتووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ