لە دیوانیە ژن و مێردێکی بیانی دووکاندارێک دەخەوێنن و دزی لێدەکەن

08-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی پارێزگاى دیوانیە ژن و مێردێکى بیانى دەستگیر کرد، بە تۆمەتى ئەوەى لە رێگەى خەواندنى موگناتیزییەوە دزییان لە دووکاندارێک کردووە.
 
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى پۆلیسی دیوانیە، ئەو ژن و مێردە هەڵگرى رەگەزنامەى بیانین، بەبێ ئەوەى ناوى وڵاتەکەیان ئاشکرا بکات. 
 
ئەو ژن و مێردە پارەیان لە دووکاندارەکە بردووە، کە بە گوتەى پۆلیس لە رێگەى خەواندنى موگناتیزییەوە ئەو کارەیان کردووە.
 
پۆلیسی دیوانیە رایگەیاند: دواى هەشت کاژێر لە رووداوەکە، توانیویانە ئەو ژن و مێردە دەستگیربکەن و ئەو پارەیەشیان پێ گیراوە کە لەو دووکانە بردوویانە و رێوشێونى یاسایی لە دژیان گیراوەتەبەر. 
 
خەواندنى موگناتیزى دۆخێکى هزریى مرۆڤە، کە واى لێدەکات نەستى لە برى هەستى کار بکات، ئەو کەسەی دەخەوێندرێت بە ئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێت، ئەو چالاکییە بەشێکە لە زانستى پاراسایکۆلۆژى.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە