نێچیرڤان بارزانی و لەتیف رەشید: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییە

08-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پرسە ئەمنی و سیاسییەکان و پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقیان کرد؛ هەردوولا رێککەوتنی هەولێر و بەغدایان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" لە قەڵەم دا.
 
ئيواره‌ى رۆژی شه‌ممه‌ 08-04-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ د. عه‌بدوللـه‌تيف ره‌شيد، سه‌ركۆمارى عێراقى فيدراڵى كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هه‌ردوولا رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى له‌ قه‌ڵه‌م دا، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌ و هيوايان خواست رێگه‌ خۆش بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ى هه‌ولێر ـ به‌غدا."
 
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كردووەتەوە، "هه‌روه‌ها لێكگه‌يشتن و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ رێگه‌ى راست له‌ قه‌ڵه‌م دا."
 
پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى گشتيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە