نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی هەنگاوەکانی جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حکومەت تاوتوێ دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه و باسیان لە "هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق" کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، 08-04-2023، بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر چووە بەغدا. هەر لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوورى مالیکی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ده‌وڵه‌تى ياسا كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ئاڵنگارييه‌كانى قۆناخه‌كه و هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراقدا كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانى وڵات به گيانێكى به‌رپرسيارانه‌ى نيشتمانى.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیکی دا، وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تاوتوێكردنى دۆخى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ش کردووە.