سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە

09-04-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و رێککەوتنی هەولێر و بەغدایان لەبارەی هەناردەی نەوت تاوتوێ کرد و بە "هەنگاوێکی ئەرێنییان زانی."
 
ئێواره‌ى رۆژی شه‌ممه‌ 08-04-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌لينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان و رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتيان تاوتوێ كرد و به‌ "هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييان زانى."
 
رۆمانۆوسكى ئاماژه‌ى به‌‌ بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى‌ به‌ گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد‌، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئەمريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.
 
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە