لە نەخۆشخانەیەکی دیوانیە ئاگرکەوتەوە و چوار منداڵ خنکان

08-01-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون لە شاری دیوانیە ئاگر کەوتەوە و بەگوتەی مانگی سووری عێراق، چوار منداڵ خنکاون و 150ـی دیکەش رزگارکراون.
 
بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێت، ئاگرەکە بەهۆی سووتانی پاشماوەکانی نەخۆشخانە کەوتووەتەوە و وایکردووە تەشەنە بکات، هەروەها نەخۆشخانەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبووە.
 
شەوی دووشەممە، نوئاس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى عێراق، بەتۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ بە هۆکارێک کە هێشتا روون نەبووەتەوە ئاگر لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دیوانییە لە پارێزگای دیوانیە کەوتەوە، بەهۆیەوە شوێنی فڕێدان و کۆکردنەوەی پاشماوەی نەخۆشخانەکە بەخێرایی گڕی گرت و دوایی گەیشتە نێو نەخۆشخانەکە، دوای ماوەیەک تیمەکانمان توانییان ئاگرەکە کۆنترڕۆڵ بکەن."
 
لەلایەکی دیکە، مانگی سووری عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، جگە لە گیانلەدەستدانی چوار منداڵ "150 منداڵ و 190 کەسی دیکەش کە هاوەڵی نەخۆشەکان بوون لە ئاگرەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی دیوانییەوە رزگارکراون."
 
لە درێژەی راگەیێندراوەکەی رێکخراوی مانگی سووری عێراقدا هاتووە، "نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی دیوانیە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری لێکەوتەوە".
 
 بەهۆی رووداوەکەوە، شەوی دووشەممە، 8ـی کانوونی دووەم ساڵح مەهدی حەسناوی گەیشتە پارێزگای دیوانیە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە.
 
مەیسەم عەبدولئیلاهـ، پارێزگاری دیوانییە، یەکێک لە پارێزگەکانی باشووری عێراق، لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئاگرەکە بەهۆی پاشماوەی نەخۆشخانەکەوە بووە کە گڕی گرتووە و هەموو منداڵان و نەخۆش و سەردانیکارانی نەخۆشخانەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن کراون."
 
هەروەها عامر موحسین خەزعەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگەی دیوانییە هۆکاری ئاگرەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ سووتانی پاشماوەی نەخۆشخانەکە لە بەشی پشتەوەی نەخۆشانەکە و دواتر مەترسی تەقینەوەی بتڵی ئۆکسجین هەبووە، بەڵام ئەو مەترسییانە نەماون، بەرگری شارستانیش دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە.
 
هاوکات، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی رووداوەکەوە داوای دەستپێلەکارکێشانەوەی ئەو بەرپرسانەی کرد کە کەمتەرخەم لەو رووداوەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت