1400 دۆلار دەدرێتە ئەو ئاوارە عەرەبانەى موسڵ کە دەگەڕێنەوە ناوچە ناکۆکیی لەسەرەکان

08-01-2023
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕى هەزار و 400 دۆلار دەدرێتە ئەو ئاوارە عەرەبانەى کە دەگەڕێنەوە سنوورى ناوچە کێشە لەسەرەکان کە پێشتر بەهۆى کۆنترۆڵکردنى موسڵ لەلایەن رێکخراوى داعش بۆ بەشى راستى شارەکە هەڵاتبوون.
 
عەلى جیهانگیر، بەڕێوەبەرى گشتیى لقەکان لە وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "بڕى 1440 دۆلار دەدرێتە ئەو خێزانە عەرەبانەى کە ئاوارەى بەشى لاى راستى موسڵ بوون بەمەبەستى گەڕاندنەوەیان".
 
عەلى جیهانگیر ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕە پارەیە بۆ نۆژەنکردنەوەى خانووەکانیانە کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە.
 
رۆژی 5ى کانوونى دووەمى 2023، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، 633 ئاوارە بەشێوەى خۆویستانە گەڕاونەتەوە گوندى بارزان لە سنوورى ناحیەى زوممار کە لەڕووى ئیدارییەوە سەر بە قەزاى تەلەعفەرە و ئەو هەنگاوە بە هاوئاهەنگى لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى نەینەوا کراوە.
 
پێشتر لە 11ى کانوونى یەکەمی 2022، کاروانێکى دیکەى ئەو ئاوارە عەرەبانە گەڕێندرانەوە سنوورى قەزاى شنگال کە ژمارەیان 159 ئاوارە بوون، ئەو هەنگاوە ناڕەزایی لێکەوتەوە بەتایبەت کە بەشێک لەو خێزانانە بە هاوکاریى چەکدارانى رێکخراوى داعش تۆمەتبار دەکرێن لەکاتى هێرشکردنە سەر قەزاکە لە ساڵى 2014.
 
هەردوو قەزاى شنگال و ناحیەى زوممار لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا بەگوێرەى ماددەى 140ـى دەستوورى عێراق، ناوچەى ناکۆکیی لەسەرن و چارەنووسیان لەڕووى ئیدارییەوە لەنێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵیى عێراق یەکلانەبووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.