پلاندانانی عێراق: ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان 43 ملیۆنی تێپەڕاندووە

07-12-2023
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەی دانیشتووانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە 43 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار کەسە.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە 43 ملیۆن و 324 هەزار کەس، کە 50.5٪ـی لە رەگەزی نێر و 49.5٪یشیان مێن. رێژەی گەشەی دانیشتووانیش 2.5٪یە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان نەکراوە، بۆیە ژمارەی دانیشتووان تەنیا خەمڵاندنە.
 
سەبارەت بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، گۆهدار محەممەد عەلی، بەرپرسی بەشی ئامارەکانی دانیشتووان و هێزی کار لە دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، 07-12-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەپێی خەمڵاندن، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، شەش ملیۆن و 556 هەزار و 752 کەسە. 50.3٪ نێر و 49.7٪ مێیە و گەشەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیش 2٪یە.
 
بەپێی دوایین سەرژمێری کە لە ساڵی 1987 لە سەرتاسەری عێراق و ناوچەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان کراوە، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 15 هەزار و 466 کەس بووە.
 
بەپێی خەمڵاندنەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2030 دەگاتە 7,501,154 کەس و لە ساڵی 2040یشدا دەگاتە 8,847,565 کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نووسراوەکەى حەمید عززى کە لە 24ـی تشرینى دووەمى 2024 دەریکردووە

عێراق 1٪ـی مووچەی فەرمانبەران دەبڕێت و دەیداتە غەززە و لوبنان

لە مانگى داهاتووەوە بڕیارى بڕینى 1%ـی مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە عێراق بە پاساوی هاوکاریکردنی غەززە و لوبنان جێبەجێ دەکرێت، کە مانگانە زیاتر لە 52 تریلیۆن دینار دەکات، ئەوانەی رازی نین بە لێبڕینەکە، ناویان لە لیستی کۆمەکبەخشان لادەدرێت.