رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری عێراق لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە جەختی لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
رۆژی دووشەممە 2020/12/07 بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ ماجید قوسەبی، وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە و شاندی هاوڕێی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە تەواوی بوارەکاندا تاوتوێ کران.
لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پێویستیی بەهێزکردنی ئاسۆی هاریکاری لە سەرجەم بوارەکان و کارکردن بە رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکان کردەوە کە لەنێوان عێراق و سعودیەدا لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان بە ئاراستەی هاریکاری و هاوئاهەنگیی هاوبەش و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات واژوو کراون.
هەر لەو دیدارەدا باس لە سووربوونی ھەردوو وڵات کرا بۆ بەھێزکردنی هاریکاریی دووقۆڵی و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو.
ھاوکات جەختیش لە بەھێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق و پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ ئیسلامییەکانی کرایەوە کە دەبێتە ناوەندێک بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ناوچەکە.
لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی و وەبەرهێنانی سعودیە پابەندبوونی وڵاتەکەشی لە پشتیوانیی سەقامگیریی عێراق و پەرەپێدانی هاریکاریی هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەکاندا دووپات کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ