مۆڵەتی کردنەوەى نەخۆشخانەی ئەهلی و ناوەندەکانى جوانکارى لە عێراق رادەگیرێت

07-11-2022
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق پێدانى مۆڵەتى کردنەوەى سەرجەم نەخۆشخانە و نۆرینەگە ئەهلییەکان و ناوەندەکانى جوانکاریى راگرت. هەروەها 79 ناوەندى جوانکاریى بێ مۆڵەتیشى لە بەغدا داخست. 
 
بەگوێرەى بڕیارێکى ساڵح حەسناوى، وەزیرى تەندروستیى عێراق کە ئەمڕۆ 7ى تشرینى دووەمى 2022 دەریکردووە، بڕیاریداوە، مۆڵەتى کردنەوەى سەرجەم نەخۆشخانە و نۆرینگە و ناوەندە تەندروستییە ئەهیلییەکان بە سەرجەم پسپۆڕییە جیاوازەکانییەوە رابگیرێن بە ناوەندەکانى جوانکاری و نووسینگەکانى گەشتى چارەسەریى تەندروستیشەوە. 
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە تاوەکو ئەو کاتە جێبەجێدەکرێت کە رێنمایی نوێ بۆ کردنەوەى ئەو دامەزراوانە دەردەکرێن. بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، زیاتر لە 155 نەخۆشخانەى ئەهلی لە عێراق هەن. 
 
ئەو بڕیارەى وەزارەتى تەندروستى هاوکات بوو لەگەڵ هەڵمەتێک کە ئەو وەزارەتە لە بەغدا دەستیپێکرد بۆ داخستنى ئەو ناوەندانەى جوانکاریى کە مۆڵەتى فەرمیى ئەو وەزارەتەیان نییە. رۆژی 7ى تشرینى دووەمى 2022، وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە 79 ناوەندى جوانکاریى بێ مۆڵەتیان لە بەغدا داخستووە.
 
بەگوێرەى ئامارەکانى سەندیکاى پزیشکانى عێراق، زیاتر لە 400 ناوەندى جوانکارى لە عێراق هەن، کە 15%یان مۆڵەتى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى جوانکارییان هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق

فایەق زێدان: سێجار پۆستی سەرۆکوەزیرانم رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکەمەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی رەتکردووەتەوە و ئێستاش رەتیدەکاتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، سەرکردەکانی کورد ویستی جیاکردنەوەی هەرێمی کوردستانیان لە عێراق نییە.