زنجیرەیەک تەقینەوە لە بەغدا روویاندا

07-10-2018
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن بەغدا تەقینەوە
A+ A-

رووداو-هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری بەغدا روویاندا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (7-10-2018) لە ناوچەی ئەبودشێری باشووری شاری بەغدا بۆمبێکی چێنراو لە نزیک شوێنکی بازرگانی تەقیەوە و لە ئەنجامدا دووکەس کوژران و دووی دیکە بریندابروون.



تەقینەوەی دووەم لە ناوچەی شوعلەی باکووری بەغدا روویدا، کاتێک بۆمبێک لە نێو پاسێکی جۆری کیا تەقیەوە و، لە ئەنجامدا  دووکەس برینداربوون.

لەبارەی تەقینەوەی سێیەم سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە نزیک گۆڕەپانی مالیک ئەشتەر لە دەروازەی ناوچەی جکوک لە باکووری رۆژئاوای بە‌غدا بۆمبێکی دیکەی دیکەی چێندرا تەقیەوەو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژراو یەکێکی دیکەش برینداربوو.

چوارەمین بۆمب لەنێو کۆستەرێکدا لەناوچەی سەبع ئەبکار لە باکووری بەغدا تەقیوەتەوە و، بەهۆیەوە 5 کەس برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە