بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی نوێی عێراق 9 کۆمپانیا پێشبڕکێ دەکەن
رووداو- براسانیوز
وهزارهتی ناوخۆی عێراق له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند، كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانن بۆ گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە، كە بەجۆرێک دروستدەکرێت ساختەکردنی ئەستەم دەبێت و هاوکات هاووڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەکە بەکەمترین کات وەربگرنەوە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كه 9 كۆمپانیا بهشدارییان له پێشبڕکێی دروستکردنی پاسپۆرتە نوێیەکەی عێراقدا كردووه، هەروەها 7 كۆمپانیایان نموونەی دروستکردنی پاسپۆرتەکانینان پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە و هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنساش بەشدارن لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی گرێبەستی دروستکردنی پاسپۆرتی نوێی عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها راشیگەیاند " وهزارهتی ناوخۆ ههوڵدهدات هاووڵاتیانی عێراق ببنه خاوهن باشترین پاسپۆرت له جیهاندا، ئهوكات دهتوانێت پاسپۆرت بهدهستبهێنێت بێئهوهی رۆتینێكی زۆری پێویست بێت و هەروەها ئامێرە نوێیەکەش دەتوانێت لە کاژێرێکدا 200 پاسپۆرت چاپ بکات".