بۆ دروستکردنی پاسپۆرتی نوێی عێراق 9 کۆمپانیا پێشبڕکێ دەکەن

07-10-2015
بژار حەکیم
نیشانەکردن پاسپۆرت ، عێراق
A+ A-

رووداو- براسانیوز

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانن بۆ گۆڕینی پاسپۆرتی عێراقی بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە، كە بەجۆرێک دروستدەکرێت ساختەکردنی ئەستەم دەبێت و هاوکات هاووڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەکە بەکەمترین کات وەربگرنەوە.

بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كه‌ 9 كۆمپانیا به‌شدارییان له‌ پێشبڕکێی دروستکردنی پاسپۆرتە نوێیەکەی عێراقدا كردووه‌، هەروەها 7 كۆمپانیایان نموونەی دروستکردنی پاسپۆرتەکانینان پێشکەش بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە و هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنساش بەشدارن لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی گرێبەستی دروستکردنی پاسپۆرتی نوێی عێراق.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەروەها راشیگەیاند " وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ هه‌وڵده‌دات هاووڵاتیانی‌ عێراق ببنه‌ خاوه‌ن باشترین پاسپۆرت له‌ جیهاندا، ئه‌وكات ده‌توانێت پاسپۆرت به‌ده‌ستبهێنێت  بێئه‌وه‌ی‌ رۆتینێكی‌ زۆری‌ پێویست بێت و هەروەها ئامێرە نوێیەکەش دەتوانێت لە کاژێرێکدا 200 پاسپۆرت چاپ بکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە