لیژنەی زیارەتکاران: رۆژانە 600 هەزار زیارەتکار دێنە عێراق

07-09-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو رادیۆ

راوێژکاری وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتکارانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە ساڵانی رابردوو زیاتر دەبێت و رۆژانە 600 هەزار زیارەتکار دێنە عێراق.
 
فەریق مەهدی فەکیکی، راوێژکاری وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتکاران لە عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بەراورد بە ساڵانی رابردوو لەو بڕوایەداین ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکاران زۆرتر بێت، چونکە رۆژانە نزیکەی 600 هەزار کەس لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە دێنە عێراقەوە. تاوەکو ئەمڕۆ بە زیارەتکاری نێوخۆیی و دەرەکییەوە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن و نیو کەس."
 
سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتکاران لە عێراق باسی لەوە کرد کە ئەوان پێش هاتنی ئەم زیارەتکارانە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئێراندا هەبووە و بۆ کارئاسانیکردن بۆ زیارەتکاران لەسەر کۆمەڵێک خاڵ رێککەوتوون. 
 
فەریق مەهدی فەکیکی گوتی: "چوار دەروازەی شەلەمچە، زڕباتیە، شیب و خوسرەوی 24 کاژێر کراوەن و زیارەتکارانمان بەسەردا دابەش کردوون کە 70 هەزار بۆ شەلەمچە، 30 هەزار بۆ شیب، 100 هەزار بۆ زڕباتیە و 15 هەزاریش بۆ خوسرەوییە."
 
سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتکاران لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش رێککەوتوون کە لەوێیشەوە زیارەتکاری ئێرانی بێنە ناوەوە و بۆ کەربەلا بێن. 
 
فەریق مەهدی فەکیکی گوتی: "هەموو دەزگاکانمان لەو پەڕی ئامادەییدان بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی حوسێن کە زیارەتێکی ملیۆنییە. بۆ پاراستنی زیارەتکاران هێزە ئەمنییەکان بڵاو کراونەتەوە."
 
سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتکاران لە عێراق ئاشکرای کرد کە زیارەتکار هەر لە ئێرانەوە نایەن، بەڵکو لە تورکیا و وڵاتانی کەنداویشەوە دێن. لەبەر ئەوەی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێراندا هەڵگیراوە، هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی سوودێکی ئەوتۆ بە حکومەتی عێراق ناگەیەنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و دراوی عێراقی

سەرژمێری 100 کورسی بۆ پەرلەمانی عێراق زیاد دەکات و پشکى بودجەى کوردستان یەکلایی دەکاتەوە

ئەنجامى سەرژمێرى، پشکى بودجەى هەرێمى کوردستان یەکلایی دەکاتەوە، کە دوو ساڵە بەگوێرەى ژمارەى دانیشتووان زیاتر چوار تریلیۆن دینار کەمتر نێردراوە. سەرژمێری زیاتر لە 100 کورسی بۆ پەرلەمانى عێراقیش زیاد دەکات و گۆڕانکارى لە کورسیی ئەنجوومەنى پارێزگاکانیش دەکات