تەقە لە ماڵی پەرلەمانتارێکی عێراق دەکرێت

07-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی پەرلەمانتارێکی عێراق دەکات و، داوا دەکات "بکەرانی دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگە."
 
موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا، سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە رووبەڕووی پەرلەمانتارێک و خێزانەکەی بووەوە و رایگەیان "ئەو هەوڵی تیرۆرکردنەی رووبەڕووی تەقی ناسر وائیلی و خێزانەکەی سەرکۆنە دەکەین، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان و لەسەروویانەوە وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەکەین بەزووترین کات وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرابکەن و ئەو گرووپە لە یاسا لادەرە بدەن بە دادگە."
 
دوێنێ شەممە، 6ـی تەمموزی 2024، ماڵی پەرلەمانتار تەقی وائیلی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئیشراقەی کانوون، کە دەکەوێتە ناوچەی دولعی لە بەغدا رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە، خۆی و فراکسیۆنەکەشی هێرشەکەیان بە "هەوڵی تیرۆرکردن" ناوبرد.
 
فراکسیۆنەکەی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکە بە چەکی سووک و مامناوەند کراوە، هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیان بە ئۆتۆمبێل و خانووەکەی کەوتووە. 
 
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، شوێنەواری گوللە بە ئۆتۆمبێلی ئەو پەرلەمانتارە و خانووەکەیەوە دیارە.
 
محەممەد تەقی وائیلی، لەدایکبووی ساڵی 1972ـی ناوچەی سەدری بەغدایە، ئەندازیارە، پێشتر ژمارەیەک بەرپرسیاریێتی لە حکومەت هەبووە، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمانی عێراقە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.