رووداو دیجیتاڵ
مانگی رابردوو 19 چالاکیی بومەلەرزەیی لەلایەن دەستەی دامەزراوەکانی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقەوە تۆمارکراون، شەشیان لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، کە پێنجیان لە سنووری باشووری کوردستان بوون.
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، مانگی ئایاری ئەمساڵ 19 بوومەلەرزە تۆمارکراون، شەشیان لەنێو خاکی عێراق، شەشیان لەنێو خاکی تورکیا و شەشیان لە ئێران بوون، ئەوەی دیکەشیان لە سووریا بووە، گوڕی بوومەلەرزەکان لەنێوان 1.9 تاوەکو 4 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و قوڵاییەکانیان لەنێوان 5 بۆ 30 کیلۆمەتر بووە.
دابەشبوونی بوومەلەرزەکانی مانگی رابردوو بەپێی ناوچەکان:
- شنگال لە نەینەوا: 1
- ئامێدی لە دهۆک: 1
- دەربەندیخان لە سلێمانی: 1
- کفری لە سلێمانی: 1
- کۆیە لە هەولێر: 1
- فەللوجە لە ئەنبار: 1
بەپێی دەستەکە هیچ زیانێکی گیانی یان دارایی بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە نەبووە.
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە مانگانە ژمارەیەک لە چالاکیی بوومەلەرزەیی تۆمار دەکەین، بەشێکیان لەبەر ئەوەی گوڕەکانیان زۆر کەمن، ناگاتە ئەو ئاستەی مرۆڤ هەستیان پێبکات، بۆیە تۆمار ناکرێن، بەشێکیشیان گوڕەکانیان بەرزترە و تۆماردەکرێن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ