لە بابل پیاوێک بە گولـلە هاوژین و دوو منداڵی دەکوژێت

07-05-2023
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگاى بابل پیاوێک هاوژینەکەى و دوو منداڵی دەکوژێت و دواتر بە گولـلە خۆیشی دەکوژێت. پۆلیس رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 7ـى ئایارى 2023، عەمید عادل حوسێنى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بابل بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: کەسێک هاوژینەکەی و کوڕ و کچێکى خۆى کوشتووە و دواتر بە گولـلە کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە. گوتیشى: "دۆسیەکە لە پۆلیسی بنەبڕکردنى تاوانە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ زانینى هۆکارى رووداوەکە و وردەکارییەکەى".
 
پۆلیسى بابل لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، رووداوەکە لە شارى حلـلەى ناوەندى پارێزگاى بابل روویداوە و رێوشوێنە یاساییەکان لەبارەى لێکۆڵینەوە لەو رووداوەکە دەستیپێکردووە.
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ساڵى 2022 زیاتر لە چوار هەزار و 700 تاوانى کوشتن لەو وڵاتە روویانداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا

گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: رەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق

گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا رایدەگەیێنێت، رەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، بەڵام لە هێرشەکانی لوبنان جیاواز دەبێت. دەشڵێت، مقاوەمە بەناوی حکومەتی عێراقەوە قسە ناکات و هاوئاهەنگیی لەگەڵیدا نییە