رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق لە رێگەی ئەپلیکەیشنێک بە ناوی (قنینە)، غازی ماڵان دابەش بکات. ئەپڵیکەیشنەکە ئامادەکراوە و بەمنزیکانە کارا دەبێت.
دوای دابەزاندن و پڕکردنەوەی زانیارییەکان، لە رێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە شوێنەکەت دیاری دەکەیت، ئەوکات دوای داواکردن نزیکترین بریکار لە شوێنەکەت، بوتڵە غازەکەت بۆ دێنێت.
رافد سادق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی دووشەممە، 7ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانج لە خزمەتگوزاریی ئەپڵیکەیشنی (قنینە) ئەوەیە هاووڵاتییان بە ئاسانی بوتڵی غازیان لە رێگەی بریکارە گەڕۆکە باوەڕپێکراوەکانەوە بەدەست بگات.
رافد سادق گوتی، بڕیارە بەمنزیکانە ئەپڵیکەیشنەکە کارابکرێت، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکە، یان رێگە کلاسیکییەکان بوتڵی غازیان دەستبکەوێت.
لەبارەی نرخی غازەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمپانیای گشتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دڵنیایی دا، کە نرخەکەی بەرز نابێتەوە و وەک خۆیەتی و گوتی، ئێستا لە گۆڕەپانە فەرمییەکان بوتڵی غاز بە پێنج هەزار دینارە، لە رێگەی بریکارەکانەوە بە شەش هەزار دینار دەگاتە دەست هاووڵاتییان، نرخەکەی وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ